تورکیا و سوریا هێزی سەربازیی ڕەوانەی سنورەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن

KNN : Kurdish News Network
11:16 - 08/12/2025
کوردستان
+
-

 

تورکیا و سوریا هێزی سەربازیی ڕەوانەی سنورەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن و چەکی قورس جێگیردەکەن.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە، کە وڵاتەکەیان هێزێکی زۆری سەربازیی ڕەوانەی ناوچە داگیرکراوەکانی عەفرین و سەرێکانی و گرێسپی کردوە باکوری حەلەب و کردوە، کە خاڵی سنوریین لەگەڵ ناوچەکانی ژێردەسەڵآتی خۆبەڕێوبەریی ڕۆژئاوا و خاڵی سەربازیی هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدەی لێیە.

 

بەگوێرەی بڵاوکراوەکان، کاروانە سەربازییەکەی تورکیا شەوی ڕابردوو لە هەردو دەروازەی دێر بلوت و ئەدفانییەوە چوونەتە ناوەوە و ئۆپەراسیۆن و چالاکییەکانیان لە مەنبج و باکوری حەلەبە.

 

جیا لە تورکیا، بەپێی میدیاکانی سوریا، حکومەتی سوریاش هێزی سەربازیی وڵاتەکەی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە و دێرەزوور کردوە، واتا سنورەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، هەروەها تۆپخانە و چەکی قورسیان بەرامبەر ڕۆژئاوا جێگیرکردوە.
سەرباری دەنگۆی میدیاکانی هەردوو وڵات تا ئێستا هیچ دامەزراوە و لایەنێکی ڕۆژئاوای کوردستان زانیاریی لەبارەی ئەو بابەتەوە بڵاونەکردەوەتەوە کە دەنگۆکان پشتڕاستبکاتەوە...

161 جار خوێندراوەتەوە