ئه‌و فڕۆكه جه‌نگییه‌ی كه ساڵانێكه ئه‌مریكا شانازی پێوه ده‌كات
و خۆی له‌ڕاداره پێشكه‌وتووه‌كان ده‌شارێته‌وه ، چیتر ئه‌و رۆڵه‌ی نامێنێت پاش ئه‌وه‌ی
چین توانی رادارێك دروستبكات كه به(ڕاوچی فۆتۆن) ناسراوه.
هەواڵ:KNNC
فرۆكه‌ی تارمایی (شه‌به‌ح) كه سوپای ئه‌مریكا شانازی پێوه ده‌كات
بۆ له‌مه‌ودوا له‌و راداره نوێیه‌ی چین ده‌ربازی نابێت كه بریتییه له‌پارچه
كانزایه‌كی بچووك و توانای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌رمایه‌ی هه‌یه كه له‌و فرۆكه‌یه‌وه ده‌رده‌چێت كه راداری ئاسایی په‌ی پێنابات ، كه ئه‌وه‌ش
په‌یوه‌ندی به‌و مادده‌یه‌وه هه‌یه كه رووپۆشی فرۆكه‌كه‌ی پێ شاردراوه‌ته‌وه.
راداره نوێكه‌ی چین توانای گەورەکردنی سیگناڵەکانی هەیە تا 6 هەزار
جار. ڕادارەکە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش بچووکە، ڕێگەی پێدەدات لەناو ئۆتۆمبێلێکدا،
لەسەربانەکان، یان لە نێوان بیناکاندا بشاردرێتەوە. دەتوانێت لە چەند چرکەیەکدا تیژڕەوی
300 مەتر سکان بکات، بەبێ گوێدانە بارودۆخی کەشوهەوا. راداره‌كه به‌جۆرێك دیزان
كراوه كه ده‌توانرێت له‌فرۆكه جه‌نگییه‌كانی وەک J-20 چینی ببه‌سترێت كه دەتوانێت لە دووری تا 100 کیلۆمەترەوە
فڕۆکەی F-22 و فڕۆکە بۆمبڕێژکراوەکانی ئەمریکی دەستنیشان بکات.
447 جار خوێندراوەتەوە