بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومڕە ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت ئەگەر ئامادەنەبن
مافی چوونە حەجتان نامێنێت.
هەوآڵ:KNNC
بەرێوەبەرایەتی گشتیی
حەج و عومڕەی کوردستان لەڕێگەی ڕاگەیەندراوێکەوە، ئاگاداری سەرجەم خاوەن کۆمپانیاکانی حەج و عومڕە
دەکاتەوە ئەوانەی لە دەروازەی ئەلیکترۆنی حەج داواکارییان پێشکەش کردووە بەمەبەستی
هاوەڵیکردنی حاجیانی کوردستان لەوەرزی حەجی 2026 ئەوا لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە
ڕێکەوتی واتا 2 و 3ی ئام مانگە کە دەکاتە بەیانی و دووبەیانی، لە مزگەوتی سەواف
تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی کۆمپانیاکان ئەنجام دەدرێت.
بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج
و عومڕە ئەوەشی خستوەتەڕوو کە ئەم هەفتەتەیە، ڕۆژی سێشەممە لە 2ی مانگدا تاقیکردنەوە
وهەڵسەنگاندنی کۆمپانیاکانی پارێزگای هەولێر و دهۆک و ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و
زاخۆ بەرێوەدەچێت و لە ڕۆژی چوارشەممەوەیش ڕێکەوتی 3ی مانگ تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی کۆمپانیاکانی پارێزگای
سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی ڕاپەرین و گەرمیان دەکرێت.
بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج
و عومڕە داوا لەسەرجەم کۆمپانیاکان دەکات کە ئامادەبن و لە ئەگەری ئامادەنەبوونیان
مافی چوونیان بۆ حەج نابێت و هەروەها ئەو خاوەن کۆمپانیانەی کە لە ئێستادا لە گەشتی
عومڕەن ئاگاداری مۆبایلەکانیان بن چونکە وەکوو هاوکارییەک بۆیان تاقیکردنەوەکە بە
شێوەی ئۆنلاین بۆیان دەکرێت...
733 جار خوێندراوەتەوە