وەزارەتی پەروەردە
ڕەزامەندیدا بە زیادکردنی شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ، بەو پێیەش دووهێندەی
ڕابردوو پارەی بەشەوانەکان وەردەگرن.
هەواڵ:KNNC
ئالان حەمەسەعید، وەزیری
پەروەردە، ئەمڕۆ دووشەممە، ڕایگەیاند، کە ئەو بڕیارە مامۆستایانی خاوەن میلاک و گرێبەست
دەگرێتەوە کە لە سەرووی ڕێژەی یاسایی خۆیانەوە وانە دەڵێنەوە.
وەزیری پەروەردە ئاماژەی
بەوەشدا کە ڕێنمایی پێویست لە وەزارەتی داراییەوە دەردەچێت و لە سەرەتای ساڵی خوێندنی
نوێوە جێبەجێ دەکرێت.
ئێستا مامۆستایانی وانەبێژ
بەرامبەر هەر بەشەوانەیەک دوو هەزار دیناریان پێدەدرا و بەپێی ڕەزامەندییەکەی
وەزیری پەروەردە لە ساڵی نوێی خوێندن،
واتا 2026 بۆ 2027 چوار هەزار دینار بەرامبەرە بە هەر بەشەوانەیەک، واتا دوو
هێندەی پێش جێبەجێکردنی...
75 جار خوێندراوەتەوە