نەبوونی نەختینە هۆکاری دواکەوتنی موچەیە

KNN : Kurdish News Network
09:54 - 01/12/2025
عێراق
+
-

هۆکاری دواکەوتنی موچە ئاشکراکرا و بەقاچاخبردنی دۆلاریش یەکێکە لە هۆکارەکان.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

 

سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بە عەرەبی جدیدی ڕاگەیاندوە كه‌میی پاره‌ی كاش و نه‌ختینه‌ له‌وڵات بەهۆی کەمیی دۆلارەوەیە ئەوەش یەکێکە لە هۆکارەکانی ناڕێکی لە دابەشکردنی کاتی موچەدا ئەگەر جاروبار ڕوویدابێت.

 

 

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکردوە، هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا بۆ بنه‌بڕكردنی به‌قاچاخبردنی دۆلار بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق، وایکردوە کە بڕێکی کەم دۆلار لە داهاتی نانەوتیی دەست عێراق بکەوێت.

 

سەرچاوەیەکی دارایی وتوشییەتی، تەنها لایەنێک بەرپرسیارنییە لەو پشێوییە داراییەی لە عێراقدا هەیە، بەڵکو بەڕێوەبردنی دارایی و بانک و ئاڵوگۆڕ و تەنانەت حکومەتیش بەرپرسیارن لەو دۆخەی هەیە.

 

تا ئێستا دواکەوتنی موچە لە عێراق ئەگەر ڕوویدابێت بەهۆی نەبوونی پارەی کاشەوە، تەنها بۆ چەند ڕۆژێک بووە و موچەی موچەخۆران نەفەوتاوە، بەڵام نەبوونی پارەی نەختینە یەکێکە لەو هۆکارانەی مانگانە یەکێکە لە پاساوەکانی دواکەوتنی ناردنی پارەی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدادەوە...

360 جار خوێندراوەتەوە