ئه‌مرۆ دووشه‌ممه سه‌رۆكوه‌زیرانی
ئیسرائیل به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی برایه به‌رده‌م دادگای وڵاته‌كه‌ی .
هەواڵ:KNNC
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه،سه‌رباری
داواكه‌ی نه‌تانیاهۆ كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی بیبه‌خشێت
به‌ڵام ئه‌مرۆ ناوبراو برایه به‌رده‌م دادگا .
لایخۆشیه‌وه ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆک کۆماری
ئیسرائیل لە لێدوانێکدا سەبارەت بە داوای لێخۆشبوونی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی
ئیسرائیل ڕایگەیاند، "ئەم بابەتە بە کاریگەرترین و وردترین شێوە مامەڵەی لەگەڵ
دەکرێت" وجەختیشیكرده‌وه "تەنها
بەرژەوەندی دەوڵەت و کۆمەڵگەی ئیسرائیل لەبەرچاو دەگرێت.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه ؛ ئۆپۆزسیۆنی
ئیسرائیل دژی داواكه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاته‌كه‌یان وه‌ستاونه‌ته‌وه‌و مه‌رجی ئه‌وه‌یان
بۆ داناوه كه پێویسته له‌به‌رامبه‌ر لێخۆشبونی واز له‌كاری سیاسی بهێنێت و له‌هه‌مان
كاتیش‌دا دان به‌گوناهه‌كه‌یدا بنێت.
به‌شیكی تریش له‌سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزسیۆنی
ئه‌و وڵاته جه‌ختیان له‌وه‌كردوه‌ته‌وه ، كه‌پێویسته بنیامین نه‌تانیاهۆ داوای
ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی نیشتمانیی بكات كه بڕیاره له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌می
2016 به‌رێوه بچێت واته به‌ر له‌هه‌ر لێبوردنێك بۆ نه‌تانیاهۆ بڕیار له‌هه‌ڵبژاردنی
پێشوه‌خت بدات .
216 جار خوێندراوەتەوە