ترەمپ بۆ مادۆرۆ: واز لە سەرۆکایەتی بهێنە لێتخۆشدەبم

KNN : Kurdish News Network
02:20 - 01/12/2025
جیهان
+
-

ترەمپ داوا لە مادۆرۆ دەکات واز لە سەرۆکایەتی ڤەنزوێلا بهێنێت ئەوەش وەک مەرجی لێخۆشبوون ناودەبات و سەرۆکی ڤەنزوێلاش داواکانی ڕەتدەکاتەوە.


هەواڵ:KNNC

ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمەریکا و ڤەنزوێلا بەردەوامە و لە پێشهاتێکی نوێدا دۆناڵذ ترەمپ پەیوەندیی تەلەفۆنی بە نیکۆلاس مادۆرۆی سەرۆکی وڵاتەکەوە کرد،


هەرچەندە دۆناڵد ترەمپ وتویەتی کە باس لەوە ناکات پەیوەندییەکە باشبووە یان خراپ، بەڵام میدیا ئەمەریکییەکان بڵاویانکردەوە، کە لە پەیوەندییەکەدا بڵاویکردەوە، کە ترەمپ بە مادۆرۆی وتوە ئەگەر دەست سەرۆکایەتی ڤەنزوێلا بکێشێتەوە فەرمانی لێبوردنی بۆ دەردەکات.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردوە، کە مادۆرۆ پێشنیارەکانی دۆناڵد ترەمپی ڕەتکردەوەتە و جەختی لەوە کردوەتەوە کە بەردەوام دەبێت لە سەرکردایەتیکردنی ڤەنزوێلا و گروپەچەکدارەکان تا کاتی بەڕێوەچونی هەڵبژاردن.

لێخۆشبوونی جیهیانیی لە هەر تاوانێک کە گروپەچەکدارەکانی ژێر دەسەڵاتی مادۆرۆ ئەنجامیانداوە، یەکێکی دیکەبووە لە داواکانی بۆ ترەمپ.

بەپێی ئەو زانیارییانەی خراونەتەڕوو دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا تەواوی داواکارییەکانی نیکۆلاس مادۆرۆی ڕەتکردوەتەوە....

50 جار خوێندراوەتەوە