به‌پێی نوێترین ئاماری وه‌زاره‌تی
ته‌ندروستیی سریلانكا، به‌هۆی باهۆزه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوی ئه‌و وڵاته 355 كه‌س
گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 366 كه‌سی تریش بێ سه‌روشوێن بوون .
هەواڵ:KNNC
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه،
حكومه‌تی سریلانكا به‌نیازه سندوقی چاككردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی باهۆزی دیتوا دابمه‌زرێنێت
و لایخۆشیه‌وه كۆمارا دیسانایاكی- سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته رایگه‌یاند: ئه‌وباهۆزو
لافاوه‌ی هه‌فته‌ی رابردو دوچاری وڵاته‌كه‌یان بوه‌وه گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی
سروشتیی بووه له‌مێژوی سریلانكادا.
به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی باران و لافاوه
به‌خوڕه‌ی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئاسیای گرتوه‌ته‌وه نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه
و هه‌ریه‌ك له‌ئیندۆنیزیا و سریلانكاش گه‌وره‌ترین زیانی گیانی و ماڵیان به‌ركه‌وتووه.
75 جار خوێندراوەتەوە