دابەشکردنی موچەی بەردوامە
و ئەمڕۆش زۆرینەی موچەخۆران موچەکانیان وەردەگرن.
هەواڵ:KNNC
دابەشکردنی موچەی
مانگی ئەیلول-9 لە دوووهەم ڕۆژیدا بەردەوامە و بەپێی خشتەی بڵاوکراوەی وەزارەتی
دارایی ئەمڕۆ، دەستەی دەستپاکیی و وەبەرهێنان و ژینگە
و مین ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی
و مافی مرۆڤ، خاونەپێداویستی تایبەت، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجیکردن،
هەروەها دارایی و ئابوریی، ناوخۆ، داد،
ئەنجومەنی دادوەریی، پلاندانان، بازرگانیی و پیشەسازیی، سامانە سروشتییەکان،
گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانیی و گەشتتوگوزار، و
کاروباری کۆمەڵایەتیی، وەرزش و لاوان، کارەبا، ئەوقاف و کاروباری ئایینیی،
لەگەڵ، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگریی
فیاوکەوتن، سەرۆکایەتییەکانی پەرلەمان ئەنجومەنی وەزیران و هەرێم دابەشدەکرێت.
بەیانیش کە دواڕۆژی دابەشکردنی موچەش کە ،
دیوان و لیواکانی پێشمەرگە، یەکەی 70 و 80، پۆلیسی نەوت، ئەنجومەن و دەزگای
ئاساییش، دابەشدەکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنێ
تا ئێوارە زۆرینەی بانکەکان پارەیان تێدانەبوو بۆیە بەشێکی زۆر لە موچەخۆران موچەکانیان
وەرنەگرت و لەمڕۆدوا وەریدەگرن...
405 جار خوێندراوەتەوە