فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازیی عێراق: ته‌واوی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان چون

KNN : Kurdish News Network
09:30 - 28/11/2025
عێراق
+
-

جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌عێراق ئاشكرایكرد؛ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌رابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له‌به‌غداو ناوچه‌كانی تری عێراق كۆتایی دێت و به‌ره‌و هه‌رێم به‌ڕێده‌كه‌وتون.

 

هەواڵ:KNNC

فه‌ریقی روكن قه‌یس مه‌حمه‌داوی له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌ركی هاوپه‌یمانیی نێو ده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش له‌عیراق كۆتایی هاتوه‌و سه‌رجه‌میان به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێكه‌وتوون و ته‌نیا پێنج سه‌ربازی هاوپه‌یمانان له‌به‌غدا بۆ مه‌به‌ستی كاری لۆجیستی و دیپلۆماسی ماونه‌ته‌وه‌.

 

 

 

ئه‌و فه‌رمانده‌ سه‌رباییه‌ی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌ ، كه‌ كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان عیراق و ئه‌مریكا بووه‌ و بڕیاریشه‌ له‌مانگی 11ی ساڵی 2026 ئه‌ركه‌كانیشیان له‌هه‌رێمی كوردستان ته‌واو بێت.

1217 جار خوێندراوەتەوە