بنەماڵەی (د.حسێن ڕابی ) لهروونكردنهوهیهكدا بۆ ڕای گشتی و هاوڵاتیانی
خۆشەویستی کوردستان دوپاتكراوهتهوه: كەیسەكەی حسێن ڕابی كەیسێكی كەسيی كۆمەڵایەتیە.
هەواڵ:KNNC
وهك لهروونكردنهوهكهدا هاتوه سڵاو وڕێز و خۆشەویستی بۆ تەواوی هاوڕێیان
و دۆستان و هاوپیشە و خوێندکارە بەڕێزەكانی (د.حسێن رابی)، کە لە سەرەتای بێ هەواڵ
بوونیەوە لەگەڵمان بوون و تاکو ئیستاش هاوخەمن و بە پەرۆشیەوە لە هەوڵی چارەسەر
کردنی
کێشەکەی دکتۆر حسێن ڕابی ئێمەدان، لە دڵەوە سوپاس و پێزانینمان هەیە بۆتان و
دەستی یەکە بە یەکەتان دەگوشین. ئێمە وەک کەس و کاری د.حسێن دەمانەوێت ڕایبگەینین
کە کەیسەکەی دکتۆر حسێن کەیسێکی کەسیە و هەڵە تێگەیشتن و کۆمەڵایەتیە و
ئینشائهڵا
خۆمان بە زوترین کات چارەسەری دەكەین. پەیامێکیش بۆ ئەو ئەكاونتانەی كە خۆیان بە
نزیكی د. حسێن دادەنێن و پەیام و زانیاری بڵاودەكەنەوە یاخو ئەو پەیج و سایتە
ساختانەی کە بە شێوازێکی زۆر خراپ کار لەسەر کەیسەکەمان دەکەن و بۆ مەرامی
سیاسی و
تایبەتی خۆیان بەکاری دەهێنن داوایان لێ دەکەین کە دەست هەڵگرن لەو کارانەیان و کەیسەکەمان
زیاتر لێ گەورە و لێل وشێواو نەکەن.
398 جار خوێندراوەتەوە