سودانی: هێرشکردنە سەر کۆرمۆر هێرشکردنە سەر هەموو عێراقە

KNN : Kurdish News Network
11:05 - 27/11/2025
کوردستان
+
-


سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندی بە سەرۆکوەزیرانی هەرێمەوە کرد و هێرشەکەی سەر کۆرمۆری بە هێرش بۆسەر هەموو عێراق ناوبرد.


هەواڵ:KNNC

 


پاش هێرشەکەی دوێنێشەوی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر محەممەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی بە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کرد و لەگەڵ شەرمەزارکردنی هێرشەکە، وتی کە ئەوەی ڕوویداوە هێرشبووە بۆسەر تەواوی عێراق.

 

سودانی بە بارزانی وتوە، هێرشکرنە سەر کێڵگەت غازی کۆرمۆر واتا هێرشکردنە سەر هەموو عێراق.


هاوکات  بڕیاردرا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەش پێکبهێنرێت کە لە نزیکترین کاتدا،  تا دەستبەکاربێت بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی هێرشبەران و بەسزاگەیاندنیان....

38 جار خوێندراوەتەوە