هێرشەکەی سەر کۆرمۆر زیانی بە عێراق گەیاند و وەزارەتی
کارەبا دەڵێت زیاتر لە هەزار مێگاوات کارەبایان لەدەستداوە.
هەواڵ:KNNC
لەپاش هێرشەکەی
سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق ڕایگەیاند: بەهۆی
ڕاگرتنی گرێبەستی کڕینی کارەبا لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای تایبەت لە هەرێمی
کوردستان، عێراق زیاتر لە هەزار مێگاوات کارەبای لەدەستداوە کەریگەری لەسەر
کەرتەکە دروستکردوە.
ئاماژەی
بەوەکرد، لە ئەنجامی داخستنی کێڵگەی غازی کۆر مۆر لە سلێمانی، تۆڕی کارەبا نیشتیمانیی
عێراق هەزار و 200 مێگاوات كارەبای لەدەستداوە.
شەوی رابردوو لە
ئاكامی هێرشە درۆنییەکەی سەر کێڵگەی غازی كۆرمۆر زیانێکی ماڵیی بەرچاو بە کێڵگەکە
و ئاستی بەرهەمی کەوتوە و 80%ی توانای بەرهەمهێنانی
کێڵگەکە پەکیکەوتووە...
50 جار خوێندراوەتەوە