ئەمساڵ زیاتر لە هەزار
و 500 کەس لە ئێران لەسێدارەدراون و ژمارەی لەسێدارەدراوانی کورد لە ژمارەی لەسێدارەدراوانی
نەتەوەکانی دیکە زیاترە.
هەواڵ:KNNC
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی
هەنگاو ئاماری نوێی لەسێدارەدانەکانی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە و کورد لەو پرسەدا پشکی شێری بەردەکەوێت.
بەپێی ڕاپۆرتی
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەمساڵدا هەزار و 503 کەس بە تۆمەتی جیاواز لە تەواوی
ئێران لەسێدارەدراوان.
ڕێکخراوەکە ئاماژەی
بەوەداوە، لە کۆی هەزار و 503 کەسی لەسێدارەدراو، 427 کەسیان کورد و لوڕن، 138 کەسیان تورکن، 128یش بەلوچن.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە
بەوەشدراوە، لەنێو لە سێدارەدراواندا، 45 ژن و هەبوون هەروەها 78 ئەفغانییش لە
ئێران لەسێدارەدراون...
106 جار خوێندراوەتەوە