دەستەی دەستپاکیی دەستی بە لێکۆڵینەوە دیارنەمانی دوو
ترلیۆن دینار و نیوەکە کرد و دەڵێت: ڕێکاری پێویست دەگرنە بەر.
هەواڵ:KNNC
لەبارەی کەیسی دیارنەمانی دو ترلیۆن و 500 ملیار دیناری وەزارەتی
کاری عێراق، دەستەی دەستپاکیی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: دەستیان بە
لێکۆڵینەوە کردوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی دەستەی دەستپاکییدا هاتوە، تیمە پێکهێنراوەکانیان دەستەکە
دەستیان بە کارەکانی لێکۆڵینەوە و وردبینی کردووە لەبارەی زانیارییەکانی ڕاکێشانی
دوو تریلیۆن و نیو دینار لە سندووقی چاودێری کۆمەڵایەتی کە لەلایەن میدیاکان و
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاوکراونەتەوە.
دەستەکە لە
ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانیان دەستیان بە ڕێکار و ئەرکەکانی
لێکۆڵینەوە و وردبینی کردووە، بە مەبەستی گەیشتن بە وردەکارییەکانی ئەو
زانیارییانە، وەك ئامادەکارییەك بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بەگوێرەی یاسا.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ئەحمەد ئەسەدی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی
عێراق ڕایگەیاند: تەواوی پارەی سندوقی
چاودێریی کۆمەڵایەتی کە بڕەکەی دوو ترلیۆن و 500 ملیار دیناربووە و لە وەبەرهێنان
و پشکی سندوقەکە لە قازانجی کۆمپانیاکانەوە کۆکراوەتەوە دیار نەماوە، کە لەنێوان
وەزارەتی کار و دارایی مامەڵەی پێوەکراوە....
43 جار خوێندراوەتەوە