مێراتگرانی
بینای باڵیۆزخانه‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌به‌غدا كهبنهماڵهیهكی جوله‌كه‌ن داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه
له‌حكومه‌تی فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ن كه له‌ساڵی 1964 ه‌وه بیناكه‌یان به‌كار ده‌هێنن.
هەواڵ:KNNC
له‌نامه‌یه‌كیدا كه‌ئاراسته‌ی سه‌رۆككۆماری فه‌ره‌نسای
كردوه، فیلیپ خه‌زام كه نه‌وه‌ی ئه‌و
بنه‌ماڵه جوله‌كه عێراقیه‌یه كه خانوه‌كه‌ی باپیری له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ی فه‌ره‌نساوه
له‌ساڵی شه‌سته‌كانه‌وه به‌كارده‌هێنرێت داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه ده‌كات، به‌بڕی
24.7 ملیۆن دۆلار وه‌ك كرێی ئه‌و خانووه كه ده‌یان ساڵه به‌بێ به‌رامبه‌ر به‌كارده‌هێنرێت.
فیلیپ له‌نامه‌كه‌یدا جهختیكردوهتهوه كه بۆچه‌ندین
جار داوایان له‌فه‌ره‌نسا كردوه قه‌ره‌بووی بنه‌ماڵه‌كه‌یان بكرێته‌وه به‌و پێی
به‌نایاسایی موڵكه‌كه‌یان به‌كارده‌هێنرێت به‌ڵام تائێستا هیچ وه‌ڵامێك نه‌دراونه‌ته‌وه.
لایخۆشیه‌وه
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا لهبهڵگهنامهیهكدا كه ده‌ست فرانس پرێس كه‌وتوه
، ئاماژه به‌وه‌كراوه ئه‌وان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی گرێبه‌ستی به‌كرێدانی ئه‌و
بینایه‌یان واژۆ كردوه چونكه به‌پێی یاسای عیراقی خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی ئه‌و موڵكانه بێ به‌شكراون
و عێراقیان به‌جێهێشتوه.
125 جار خوێندراوەتەوە