لەم هەفتەیەدا
شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە ناوچەکە دەکات و کەشناسێکیش دەڵێت: پلەکانی گەرما
بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.
هەواڵ:KNNC
بەپێی پێشبینییەکان
لەم هەفتەیەدا شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات کە ناوچە
بۆ ناوچە بڕ و دابارینەکەی دەگۆڕێت و سەرتاسەریی نییە.
لەوبارەیەوە پشتیوان
پێنجوینی شارەزای بواری کەشناسیی بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: سبەی سێشەممە بارستەهەوایەکی
سارد ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و پلەکانی گەرما 4 بۆ 5 پلەی سیلیزی دادەبەزن.
لەبارەی ڕۆژی
چوارشەممەوە ئەو کەشناسە ئاماژەی بەوەدا، دووبەیانی ئاسمان نیمچەهەور و هەوری
تەواو و هەوری نزم دەبێت و لە بەشێکی ناوچەکانمان باران دەبارێت، کەشەکەش تا ڕادەیەکی زۆر زستانیی
دەبێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە بۆ
ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەرزترینی لە گەرمیانە کە 26 پلەیە، کەرکوک 25 پلە، هەولێر 24
پلە، دهۆک 23 پلە، سلێمانی 21 پلە و هەڵەبجە 20 پلەی سیلیزییە...
1226 جار خوێندراوەتەوە