موڕاد قەرەیلان دەڵێت پەکەکە لەپێناو چارەسەر هەنگاوی ناوە و لە لاوازییدا
دەستی بۆ ئاشتیی نەبردوە، کورد نەک لە تورکیا دەبێت لە جیهاندا دانی پێدابنرێت ئەگەر دەوڵەتی نییە خۆ نەتەوەیەکی دێرین و گەورەیە.
هەواڵ:KNNC
موڕاد قەرەیلان فەرمانداری هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە لە چاوپێکەوتنێکی
میدیاییدا قسەی لەسەر دۆخی ئێستای کورد و ناوچەکە کرد و ڕایگەیاند: کورد و تەڤگەری
ئازادیی ئێستا لە بەهێزترین قۆناغدان، دەستبردن بۆ ئاشتیی لەنێویدا کۆنگرەی
خۆهەڵوەشاندنەوە و بێدەنگکردنی چەک، لەپێناو ئاشتییدا بوون نەک لە لاوازییدا،
بەپێچەوانەوە پەکەکە لە بەهێزترین قۆناغیدایە.
موراد قەرەیلان وتی، بابەتی گەریلا و هەنگاوەکان دۆزی گەلێکن و ڕێز لە
ڕەخنە دڵسۆزانەکان دەگرن، بەڵام هەندێک کەس بێکارن و دژایەتی هەر هەنگاوێکی پەکەکە
دەکەن کە بۆ ئاشتیی دەینێت، کشانەوە لە لە باکور و زاپ لە چوارچێوەی چارەسەرییدان بۆ ڕوونەدانی شەڕ،
ئەویش لەو ناوچانەی کە هەستیارن و دڵنیان لەوەی پێکدادان لەگەڵ سەربازانی تورکیا
ڕوودەدات.
وتیشی پەکەکە هەموو ئەو هەنگاوانەی ناوە کە پێویستیی قۆناغەکەن، بەڵام
هەنگاوەکانی دەوڵەت بەو شێوەیە نین و سستن, دەبێت پڕۆسەکە بچێتە قۆناغی دووهەم و دواتر کە یاسایە،
ئەگەر دەوڵيت چارەسەریی دەوێت دەبێت هەنگاو بنێت ئەگەر نا شتەکان تێکدەچن و
جێناگرن.
لەبارەی کۆمسیۆنە پەرلەمانییەکە ئاماژەی بەوەدا، بوونی ئەو کۆمسیۆنە شتێکی
باش بۆ قۆناغەکە بەڵام جەهەپە بە نەناردنی نوێنەری خۆی بۆ ئیراڵی کاریکی خراپ
دەکات، ئەوان لە ڕابردوودا خۆیان وەک دۆستی کورد و خوازیار بۆ چارەسەریی نیشان
دەدات کچی ئێستا نوێنەریان نانێرن، بەوە ڕووبەڕووی بەرپرسیاریەتیی مێژوویی
دەبنەوە.
سەرکردەکەی پەکەکە ئاماژەی بەوەشکرد، کورد دەبێت نەک تەنها لە تورکیا لە
جیهاندا دانی پێدابنرێت و کورد میللەتێکە لەگەڵ ئەوەی لە دێرینترین گەلەکانی
ناوچەکەیە و دەوڵەتی نییە، لە نەتەوەیەکگرتوەکانیش نوێنەری نییە، لە کاتیکدا دەبێت
نوێنەر لەسەر بنەمای نەتەوە بێت نەک دەوڵەت.
قەرەیلان وتی، چارەسەریی تەنها بۆ باکور و تورکیا نییە، بە سەرگرتنی پڕۆسەی
چارەسەریی تورکیا ناچار دەبێت لەگەڵ کوردانی پارچەکانی دیکەشدا دۆستایەتی بکات و
دەست لە کوردانی پارچەکانی دیکە و دەرەوەی سنورەکانی تورکیا هەڵبگرێت...
36 جار خوێندراوەتەوە