ئابوریناسێک دەڵێت حکومەتی
نوێی عێراق نرخی 100 دۆلار بۆ نزیکەی 200 هەزار دینار بەرزدەکاتەوە و ئاماژە
بەوەدەدات تاکەچارەسەر لەبەردەم حکومەت بۆ تێپەڕاندنی کورتهێنان پێداچوونەوەیە بە
نرخی دراوەکان.
هەواڵ:KNNC
نەبیل مەرسومی ئابورییناس
ڕایگەیاند: پێشبینی دابەزینی بەرچاوی بەهای دینار و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دەکەن
لە کابینەی نوێی حکومەتدا، بەجۆرێک نرخی هەر 100 دۆلارێک لەلایەن حکومەتەوە بەرزدەکرێتەوە
بۆ 180 و 200 هەزار دینار.
ئاماژەی بەوەشدا،
گۆڕانکارییکردن لە نرخی دراودا واتا چوونەناو قۆناعێکی نوێی ئابوری وهۆکارەکەشی زیادبونی
فشارە داراییەکان و قەرزە کەڵەکەبووەکانە کە باری سەرشانی حکومەت قورسدەکات.
نەبیل مەرسومی ڕوونی
کردوەتەوە کە کابینەی نوێ ناچارە
گۆڕانکاریی بکات بۆ چارەسەری کورتهێنان لە بودجەدا بەهۆی دابەزینی داهات لە سەرچاوە جیاوازەکان و زیادبوونی خەرجییەکانی حکومەت، و پابەندبوون بە قەرز و سود و چەندین
هۆکاری دیکە، تاکەچارەسەریش بۆ بودجەی گشتیی گۆڕانکارییکردنە لە نرخی دراو و ئاڵوگۆڕەکان..
547 جار خوێندراوەتەوە