مەزڵوم عەبدی دەڵێت
بەبێ دەستەبەرکردنی مافەکانی کورد هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ حکومەتی سوریادا ناکەن و باسیش
لە ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان باشور و ڕۆژئاوای کوردستان دەکات.
هەواڵ:KNNC
مەزڵوم عەبدی
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند: بە
هیچ جۆرێک هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ حکومەتی سوریادا ناکەن تا ئەو کاتەی تەواوی
مافەکانی کورد لە سوریادا دەچەسپێت و بە دەستور دان بە کورد و مافەکانیدا دەنرێت،
جیا لە کورد دەبێت نوێنەری دورزیی و عەلەوییەکانیش لە کۆبوونەوەکانی دیمەشق
ئامادەبن.
مەزڵوم عيبدی وتیشی،
لە سەردانی ئەحەمد شەرع سەرۆکی سوریای ڕاگوزەردا بۆ ئەمەریکا و کۆبوونەوەی لەگەڵ
دۆناڵد ترەمپدا باس لە پرسی کورد و هەسەدە کراوە، ترەمپ داوای لە شەرع کردوە کە
کێشەی نێوان هەسەدە و دیمەشق لەڕێگەی دانوستانەوە چارەسەر بکرێت.
فەرماندی گشتیی هەسەدە
وتوشییەتی، لە کۆبوونەوە سێقۆڵییەکانی نێوان واشنتن و دیمەشق و ئەنقەرە، لە کۆشکی
سپی هەڵوێستی تورکیا لەبارەی هەسەدە گۆڕاو و لە جاران نەرمترن.
مەزڵوم عەبدی جەختی لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ی ئازار کردەوە و وتی، فەڕەنسا، ئەمریکا و بەڕیتانیاش
بەباشی دەزانن، کە هەسەدە پابەندە و ئەوە لایەنی دیمەشقە کە پڕۆسەکەی پەکخستوە.
مەزڵوم کۆبانێ لە بەشێکی قسەکانیدا باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان باشور و
ڕۆژئاوای کوردستان کرد و وتی، پەیوەندییەکانی باشور و ڕۆژئاوا ئاساییبونەتەوە و
پاڵپشتیی و پشتیوانی هەرێمی کوردستان بۆ بەڕێوەبەریی خۆسەر گرنگییەکی زۆری
هەیە....
211 جار خوێندراوەتەوە