ئەمڕۆ شاندە
پەرلەمانییەکەی تورکیا دەچێتە ئیمراڵی و تا ئێستا ئەندامانی شاندەکە سێ
پەرلەمانتارن.
هەواڵ:KNNC
میدیای نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی پڕۆسەی چارەسەرییدا، ئەمڕۆ شاندەکەی
کۆمسیۆنی پەرلەمانی تورکیا دەچنە دورگەی ئیمراڵی بۆ کۆبوونەوە و سازدانی دیدار
لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی
خراونەتەڕوو، ئەندامانی شاندەکە پێکدێن لە گوڵستان کڵیچ کۆچیگت ئەندامی فراکسیۆنی
دەمپارتی و فەتی یەڵدز لە مەهەپە و حسێن یامان لە ئاکاپە.
لای خۆشییەوە ڕۆژنامەی تورکیا
ئاماژەی بەوەکردوە، کە شاندەکە لەڕێگەی هێلیکۆپتەرەوە دەچنە ئیمراڵی...
102 جار خوێندراوەتەوە