وەزیری دەرەوەی سوریا
دەڵێت: ئەوان داوایان لە هەسەدە نەکردوە خۆی ڕادەست بکات یاخود خۆی بتوێنێتەوە، بەپێچەوانەوە
هەموو شتێک بە هەسەدە بەخشراوە و نازانین لەوە زیاتر چی بکەن.
هەواڵ:KNNC
ئەسعەد شەیبانی وەزیری
دەرەوەی سوریا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند: دەستپێشخەریمان پێشکەش
بە هێزەکانی سوریای دیموکرات کردووە لەسەر بنەمای تێکەڵبونی تەواو لەگەڵ دامەزراوەکانی
دەوڵەت لە بەرامبەر دەستەبەرکردنی ماف و نوێنەرایەتیی، هەروەها شتێک پێشکەش بە هەسەدە
كراوە وەک، ڕێککەوتن، ڕێزگرتن، ماف، نوێنەرایەتی، پابەندبوون بە مافەکانی کورد، لەوە
زیاتر چی بكەین؟
ئاماژەی بەوەشدا کە ئەم دەستپێشخەرییەی سوریا بۆ یەکەمجار کۆدەنگییەکی دەگمەنی لە نێوان ئەمریکا
و تورکیادا بەدەستهێناوە.
لەبارەی تێکەڵکردنی
هەسەدەش بە سوپا وتی، ئەوان بە هیچ جۆرێک داوایان لە هەسەدە نەکردوە خۆی ڕاده ست
بکات یان خۆی بتوێنێتەوە لەناو سوپای سوریادا، بەڵکو وتومانە تێکەڵبن و مافتان دەبێت و دڵنیایی وەردەگرن، ئەوەش سازش نییە و دەوڵەتدارییە.
وەزیرە سورییەکە وتویەتی،
ئەوان ڕێزگرتن و خاوەندارییەتییان
لەلایەن ئەحمەد شەرعەوە پێشكەشەكراوە، بەڵام نایانەوێت و ئەنجامی نەبووە، ئەگەر 20%ی ئەوەی ئێستا
پێسکەشیان کردوە ڕژێمی بەشار ئەسەد پێشکەشی بکردنایە پێی ڕازیی دەبوون...
454 جار خوێندراوەتەوە