وەزیری دەرەوەی سوریا دان بەوەدا دەنێت کە دەرکردنی
ئەحمەد شەرع لە لیستی تیرۆر شتێکی چاوەڕواننەکراوبووە و ئاماژە بەوەش دەدات، تا ئەو کاتەی ئیسرائیل لە سوریا نەکشێتە هیچ ڕێککەوتنێکیان لەگەڵ ئەنجام نادەن.
هەواڵ:KNNC
ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا لە نوێترین
لێدوانیدا لەبارەی دۆخی وڵاتەکە ئاماژەی بەوەدا، ساڵێک پێش ئێستا شتەکان زۆر
جیاوازبوون لە ئێستا کەس پێشبینی نەدەکرد ئەحمەد شەرع لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت
و ببێتە سەرۆکی وڵاتێکی وەک سوریا، کەسێکی نێو لیستە تیرۆرستییەکان ببێتە کەسێکی
نێو ڕیزەکانی سەرکردە جیهانییەکان.
وتیشی، ئەوەی ساڵێک پێش ئێستا لە خەیاڵی کەسدا نەبوو
ئەوەبوو کە ئەحمەد شەرع و یاوەرانی وەک سەرکردە و دیپلۆمات لە دەرگەی پایتەختە
گەورەکان بدەن و لەگەڵ ئەندامە سەرەکیی و هەمیشەییەکانی ئەنجومەنی ئاساییش
کۆببنەوە، ئەوەی ڕوویداوە لە 8ی کانوونی دووهەمی پارەوە تا ئێستا و لە ڕووخانی
ڕژێمەوە تەنها گۆڕانکارییەکی ئاسایی نییە بەڵکو شۆڕشێکبوو بۆ دووبارە داڕشتنەوەی
پێناسی سوریا و نزیکبوونەوەی لە جیهان.
ئەسعەد شەیبانی لەبارەی پەیوەندییەکانی سوریا و ئیسرائیل
ئاماژەی بەوەدا، لەدوای ڕووخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەدەوە ئیسرائیل بە قوڵاییەکی
زۆر هاتوەتە نێو خاکی سوریا و هێرشەکانیش شتێکی دیارن، جەختی لەوەش کردەوە بەو
جۆرەی ئێستا هیچ نزیکبوونەوەیەک لەنێوان دیمەشق و تەلئەبیب ڕوونادات و وتی، تا
ئیسرائیل پاشەکشە لەو شوێنانە نەکات کە دوای ڕووخانی ڕژێم داگیری کردوە سوریا هیچ ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ئەنجام نادات و مەرجی ڕێککەوتن گەڕانەوەیە بۆ هێڵەکانی 7ی کانوونی
دووهەم کە بەرزاییەکانی جۆلانە...
158 جار خوێندراوەتەوە