دوو هەفتە مۆڵەت دراوەتە هاووڵاتییانی ڕانیە بۆ وەرگرتنی نەوت و قائیمقامییەتی شارەکەش دەڵێت: دوای
ئەو وادەیە بێبەش دەبن لە وەرگرتنی نەوت.
هەواڵ:KNNC
دابەشکردنی
نەوتی سپی ماڵان بەردەوامە و لەوبارەیەوە قائیمقامییەتی ڕانیە ئاگادارییەکی بۆ
هاووڵاتییانی سنورەکە بڵاوکردەوە کە بەردواری 16ی ئەم مانگەی لەسەرە و تیایدا هاتوە،
ئەگەر لە ماوەی 15 ڕۆژدا نەوت وەرنەگرن ئەوا بێبەشدەبن لە وەرگرتنی،
قائیمقامییەت
ئاماژەی بەوەش کردوە، ئەو هاووڵاتییانەی خوازیاری وەرگرتنی نەوتن و لە هیچ کام لە دابەشکردنەکانی
پێشوو وەریان نەگرتوە، ئەو لەم 15 ڕۆژەدا وەریبگرن، بە پێچەوانەوە سودمەند نابن لە
وەرگرتنی نەوتی حکومیی.
لەبارەی هۆکاری
بێبەشبوونەکە دوای ئەو وادەیە قائیمقامییەت وتویەتی، کە لەپاش ئەو وادەیە کۆتایی
بە پرۆسەی دابەشکردنی نەوت دێت لە سنورەکە.
بەپێی ڕێنماییەکانی
وەزارەت سامانەسروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەر ماڵێک دەبێت بۆ وەرگرتنی
بەشەنەوتەکەی کارتی زیرەکی وەرگرتنی نەوتی هەبێت، لەبەرامبەر هەر بەرمیلە نەوتیکی
200 لیتریشدا دەبێت 104 هەزار دینار بدرێت، لە کاتێکدا لە عێراق نرخی بەرمیلێک
نەوت بۆ ماڵان کەمترە لە 40 هەزار دینار...
588 جار خوێندراوەتەوە