دەوڵەت باخچەلی دەڵێت دەبێت
مشومڕی سەردانیکردنی ئیمراڵی کۆتاییبێت و ئەگەر ئەندامانی کۆمسیۆنەکە دوودڵن لە
چوونیان ئەوا خۆی دەچێتە لای عەبدوڵڵا ئۆجالان، ناکرێت لایەنێکی سەرەکیی پڕۆسەکە پشتگوێبخرێت.
هەواڵ:KNNC
دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی
پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا-مەهەپە لە کۆبوونەوەی پارتەکەیدا لەبارە پڕۆسەی
چارەسەریی قسەیکرد و وتی، کارەکانی کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەریی گەیشتوەتە کۆتایی و
پێویستە بەزووترین کات بچنە ئیمراڵی.
دەوڵەت باخچەلی: دەبێت مشتومڕی
چونە ئیمراڵی کۆتاییبێت و هیچ پاساوێک نییە بۆ نەچوون.
دەوڵەت باخچەلی وتی، هیچ
پاساوێک نییە کە ڕێگریی بکات لە چونی شاندی کۆمسیۆنی چارەسەریی بۆ ئیمراڵی، دەبێت
مشتومڕی چونە ئیمراڵی کۆتاییبێت، ئەگەر ئەندامەکان دوودڵن لە چونیان ئەوا ئەو وەک
دەوڵەت باخچەلی سێ هاوڕێی لەگەڵ خۆی دەباتە ئیمراڵی و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان
دادەنیشێت.
وتیشی، ئەگەر ئامانجی هەمووان تورکیای
بێتیررۆرە، ئەوا دەبێت زەویینەی لەبار بڕەخسێندرێت و ڕاستگۆیانە و دڵسۆزانە بەدەم
پڕۆسەکەوە بچن،
دەوڵەت باخچەلی بە پرسیارەوە پەیامەکانی گەیاند و وتی، ئەگەر پەیوەندیی
ڕاستەوخۆ لەگەڵ یەکێک لە لایەنە سەرەکییەکانی پرۆسەکە کە عەبدوڵڵا ئۆجالانە دا مەحاڵ
بێت، ئەی چۆن ئەنجامەکان بەدەستدێن؟ چۆن پڕۆسەکە پێشدەکەوێت؟
لە کۆتاییدا جەختی کردەوە لە پێویستیی چوونە ئیمراڵی و ڕایگەیاند: ئەگەر کۆمسیۆنی
پەرلەمان بڕیار نادات و هەمووان پێداگرن لەسەر یاریی بەناوبانگی سێ مەیموونەکە، من
بە ئاشکرا ئەمە دەڵێم:
درێغی ناکەم لە
چوونە ئیمرالی بە بەکارهێنانی ئامرازەکانی ستراتیژەکانی خۆمان، لە کۆکردنەوەی
هەمووان لەسەر مێزێک."
381 جار خوێندراوەتەوە