له‌نوێترین په‌یامی له‌دوای ته‌واوبونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، موقته‌دا سه‌رد
سه‌رۆكی ره‌وتی نیشتمانیی شیعی رایگه‌یاند: سه‌رباری بایكۆتكردنیان ئاسته‌نگمان بۆ
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دروست نه‌كردوه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه كه ئه‌وان خوێندكاری
ده‌سه‌ڵات نین به‌ڵكو پرۆژه‌ی فریادڕه‌سی نیشتمانن.
هەواڵ:KNNC
وه‌ك موقته‌دا سه‌درده‌ڵێت به‌رپرسیارێتی ته‌واو ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌ی
سود له‌ده‌نگی ده‌نگده‌ران ده‌بینن بۆ سه‌ر
له‌نوێ گه‌ڕانه‌وه‌ی عیراق بۆ سه‌ر رێچگه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆی و ده‌ربازكردنی له‌و
ته‌نگژه‌یه‌ی كه‌تێیكه‌وتوه " له‌ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی تاده‌گاته
پاراستنی گه‌ل له‌و چه‌كه بڵاوه‌ی به‌ده‌ست حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه‌یه.
موقته‌دا سه‌در جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، كه ده‌بێت ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان هێناوه
هه‌وڵه‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه بۆئاشكرا كردنی گه‌نده‌ڵ و گه‌نده‌ڵكاران و سه‌ودانامه‌كان ئه‌گه‌رنا ئه‌وا ده‌بێته گولــــله‌یه‌ك له‌نێو جه‌سته‌ی
دیموكراسیی و نیشتمان كه‌ڕوبه‌ڕوی مه‌ترسی ناوخۆی و ده‌ره‌كی بوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش بوه‌ته هۆی له‌ده‌ستدانی ئه‌رك و مافه‌كان.
دوپاتیشیكردوه‌ته‌وه كه له‌داهاتودا به‌رامبه‌ر به‌وه بێده‌نگ نابن و هێشتا خوێندكاری
چاكسازی و رزگاركردنی عیراقن له له‌ناوچون
160 جار خوێندراوەتەوە