سەرۆکی سوریا دەڵێت: لەماوەی دەسەڵاتیاندا وڵاتەکە دەستکەوتی زۆری
بەدەستهێناوە و مەرج نییە هەمووانیش ڕێکبکەون.
هەواڵ:KNNC
ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا لە ئەمەریکاوە ڕایگەیاند: لە ماوەی 11 مانگی
ڕابردووی گرتنەدەستی دەسەڵاتیاندا، سوریا دەستکەوتی زۆری بەدەستهێناوە و لە
وڵاتێکی گۆشەگیر و گەمارۆدراوەوە گۆڕاوە بۆ وڵاتێکی کراوە بەڕووی ناوچەکەدا.
ئاماژەی بەوەشکرد ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا، ڕۆڵێکی بەرچاو و
گەورەی هەبووە لە پێشخستنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی دیمەشق و ڵاتانی دیکەی ناوچەکە و جیهان.
ئەحمەد شەرع وتیشی، یەکگرتویی گەلی سوریا گەورەترین سەرمایەیە بۆیان، مەرج نییە
هەموو پێکهاتە و گەلانی وڵاتەکە ڕێککەون، بەڵکو دەبێت یەکبگرن و ئەوە دەبێتە خاڵی بەهێزی سوریاو نوێ.
سەرۆکی سوریا وتیشی، پێش ڕوخاندنی ڕژێم بەتەواوەتی هەموو پلانێکیان
داڕشتوە و ئێستاش وا جێبەجێدەبن، پاراستنی سەرکەوتنیش ئەرک و بەرپرسیارییەتی زیاترە لە خودی بەدەستهێنانی سەرکەوتن....
709 جار خوێندراوەتەوە