دێرەزوور؛ هێرشکرایە سەر هەسەدە

KNN : Kurdish News Network
09:33 - 10/11/2025
کوردستان
+
-

هێرشکرایە سەر هەسەدە و سێ شەڕڤان بوونە قوربانیی، لەنێویاندا شەهید هەیە.

 

هەواڵ:KNNC

 

هێرشێکی چەکداریی کرایە سەر پێگەیەکی هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور و لە ئەنجامدا سێ شەڕڤان بوونە قوربانی.

 

سەرچاوە خۆجێییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرایان کردوە، لەو ژمارەیە شەڕڤانێک شەهیدبووە و دو شەڕڤانی دیکەش برینداربوون، هێرشە چەکدارییەکەش بە دۆشکەبووە شەڕڤانانیان لە کەناری ڕووباری فوڕات بە ئامنجگرتوە، تا ئێستاش نازانرێت لەلایەن کێوە ئەنجامدراوە و هەڵاتوون.

 

ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەداوە، کە پێدەچیت چەکدارانی هێرشکەر سەر بە ڕێکخراوی داعش بووبن، بۆ ئەو مەبەستەش هێزەکانی هەسەدە گەمارۆی ئاساییشییان بەسەر ناوچەکەدا سەپاندوە تا تاوانباران بدۆزرێنەوە...

1824 جار خوێندراوەتەوە