لە چەند مانگێکدا دەیان گۆڕی بەکۆمەڵ بە هەزاران ڕوفاتەوە دۆزراونەتەوە و تەنها لە حومس نزیکەی هەزار و 300 ڕوفات لەنێو گۆڕەکاندابوون.
هەواڵ:KNNC
ڕوانگەی سوریی بۆ
مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەدەوە تا ئێستا، 45 گۆڕی
بەکۆمەڵ لە ناوچە جیاوازەکانی سوریادا دۆزراونەتەوە کە ڕوفاتی پێکهاتە جیوازەکانی
سوریایان تێدابووە.
ڕوانگەکە ئاماژەی
بەوەداوە، لەنێو ئەو گۆڕەبەکۆمەڵانەدا، دوو هەزار و 835 ڕووفات هەبوون کە ژن و مناڵ
و توێژە جیاوازەکانیان لەخۆگرتوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی
ڕوانگەی سوریی، زۆرترین ڕوفات لە حومس بووە کە هەزار و 258ڕوفات هەبووە، ئەوانی دیکەش،
گۆڕەکانی (دیمەشق هەزار و 25 ڕوفات، دێرەزوور شەش گۆڕ 114 تەرم، گوندەکانی دیمەشق 212 ڕوفات، حەمما 44 ڕوفات، درعا141 ڕوفات،
ئیدلب 10 ڕوفات، حەلەب 4 ڕوفات)یان تێدایە.
ڕوانگە بانگەوازیی لە
کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی کردوە بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی دەسەڵاتی پیشوو، بە سزاگەیاندنی
سەرجەم تاوانکارانی کەیسی کۆمەڵکوژکردن و ڕادەستکردنی سورییەکان، بە مەرجی پاراستنی
ئەو شوێنانە وەک بەڵگەی تاوانکاریی، هاوکات، هاوکاربن لە ناسینەوەی قوربانییەکان و
ڕادەستکردنەوەیان بە خێزانەکانیان...
137 جار خوێندراوەتەوە