ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا گەیشتە ڕێککەوتن بۆ کاراکردنەوەی حکومەت و
وەزارەتەکان پارەداردەکرێنەوە.
هەواڵ:KNNC
پاش زیاتر لە 40 ڕۆژ لەکارخستنی، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا گەیشتنە ڕێککەوتنێک بۆ
کاراکردنەوەی حکومەتی ئەمەریکا.
لەوبارەیەوە پێگەی فاینانشناڵ
تایمزی ئەمەریکی بڵاویکردەوە، پاش چەندین هەفتە لە گفتوگۆکردن لە واشنتنی پایتەخت،
کەمینەیەکی دیموکراتەکان دەنگی خۆیان خستەپاڵ دەنگی زۆرینەی کۆمارییەکان بۆ ڕێککەوتن
لەسەر کاراکردنەوەی حکومەت.
پێگەکە ئەوەشی
خستوەتەڕوو ئەوە یەکەمین هەنگاوە بە ئاڕاستەی کاراکردنەوەی حکومەت، پاش لەکارخستنی
بۆ ماوەی زیاتر لە 40 رۆژ، هەروەها هەنگاو بە ئاڕاستەی تێپەڕاندنی یاسای بودجە،
تاوەکو سەرجەم وەزارەت و دەزگاکان پارەداربکرێنەوە.
بەهۆی نەگەیشتنی کۆمارییەکان و دیموکراتەکان بە رێکەوتن لەسەر بودجە، حکومەتی فیدراڵی ئەمەریکاو دامەزراوەکانی لە کار کەوت، تێپهڕاندنی یاسای بودجهش، له كۆی دهنگی 100 ئهندامی ئهنجوومهنهكه پێویستی بە 60 دەنگ هەیە...
315 جار خوێندراوەتەوە