وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل له‌تویتێكیدا له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (X) نوسيويه‌تی : ئه‌وه‌ی
شایه‌نی ده‌ستگیركردنه ئه‌ردۆغانه.
وه‌ك له‌تویته‌كه‌دا هاتوه له‌وه‌ڵامی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ بنیامین
نه‌تانیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیران و ژماره‌یه‌كی تر له‌به‌رپرسانی ئیسرائیل له‌لایه‌ن
توركیاوه ، یسرائیل كاتز بۆ ئه‌ردۆغان نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت: واز له‌و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه
گاڵته‌جاڕییه بهێنه‌وئه‌وه‌ی شایه‌نی ده‌ستگیركردنه تۆیت له‌به‌رامبه‌ر به‌و قه‌تڵوعامه‌ی
به‌رامبه‌ر به‌كورد ئه‌نجامت داوه .
ده‌شڵێت ئیسرائیل به‌هێزو ئازایه‌و تۆش ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی دووربینه‌وه سه‌یری
كه‌رتی غه‌ززه بكه و هه‌ر له‌پۆسته‌كه‌شیدا وه‌ك گاڵه‌پێكردن به‌ئه‌ردرۆغان وێنه‌كه‌ی داناوه‌و به‌دوور بین ته‌ماشای غه‌ززه ده‌كات.
430 جار خوێندراوەتەوە