كه‌تیبه‌كانی قه‌سام باڵی سه‌ربازیی
بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس داوای به‌هاناوه‌چوونی چه‌كداره‌كانی ده‌كات كه له‌ناوچه‌ی ره‌فه‌ح
له‌غه‌ززه گیریان خواردوه.
هەواڵ:KNNC
له‌راگه‌یه‌نراوێكد اكه‌تیبه‌كانی
حه‌ماس داوایان له نێوبژیوانه‌كان كردوه
به‌رپرسیارێتی سه‌لامه‌تی گیانی چه‌كداره‌كانیان له‌ئه‌ستۆ بگرن كه ژماره‌یان 200
چه‌كداره‌و له‌تونیل و په‌ناگه‌كانی ناوچه‌ی ره‌فه‌حی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپای
ئیسرائیل گیریان خواردوه.
جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه كه چه‌كداره‌كانیان
ئاماده نین چه‌كه‌كانیان دابنێن.
پێشتر ستیڤ ویتكۆف نێرده‌ی
تایبه‌تی تره‌مپ بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند: پێویسته ئه‌و ژماره چه‌كداره‌ی
حه‌ماس چه‌كانیان دابنێن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته نموونه‌یه‌ك بۆ چه‌كدانانی چه‌كداره‌كانی
تری حه‌ماس له‌ته‌واوی غه‌ززه.
وه‌ك ئاژانسی فرانس پرێس
بڵاویكردوه‌ته‌وه ناوبژیوانانی میسری پێشنیاریان کردووە کە ئەو چەکدارانەی لە ڕەفەح
گیریانخوارده، چەکەکانیان ڕادەستی میسر بکەن و وردەکارییەکانی نه‌خشه‌ی تونێلەکانیش ئاشكرابكه‌ت، بۆ ئەوەی
بتوانن لەناوببرێن، ئه‌ویش لە بەرامبەر چونه ده‌ره‌وه‌ی چه‌كداره‌كان بۆ ناوچه‌كانی
تری غه‌ززه.
1625 جار خوێندراوەتەوە