ئەمەریکا جەختدەکاتەوە لە مانەوەی لە ڕۆژئاوای کوردستان
و بەرپرسێکی وڵاتەکە دەڵێت: لە ئێستادا هیچ ئەگەرێکی ئاشتیی لەنێوان سوریا و
ئیسرائیلدا نییە.
هەواڵ:KNNC
کەناڵی عەرەبییە لە زاری بەرپرسێکی ئەمەریکییەوە
ڕایگەیاند: ئەمەریکا لەڕێگەی هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە و حکومەتی سوریاوە،
بەردەوامە لە هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و لەناوبردنی داعش و ڕێگریکردن لە
سەرهەڵدانەوەیان.
بەرپرسە ئەمەریکییەکە: کابینەکەی دۆناڵد ترەمپ بە وردی
کار دەکات بۆ سەرهەڵنەدانەوەی داعش لە سوریا و دورخستنەوەی هەڕەشە بۆسەر ئاساییشی
واشنتن لە دیمەشقەوە.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمەریکا هیچ نیازێکی
نییە بۆ کشانەوە یاخود پێداچوونەوەی بە بوونی هێزەکانیدا لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و جەختی لە مانەوەی هێزەکانی
ئەمەریکا کردەوە لە ڕۆژئاوای کوردستان، بەوەی کە وتی هیچ پلانێک لە ئارادا نییە لەبارەی گۆڕانکارییکردن لەو پرسەدا.
لەبارەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و سوریا بەرپرسە
ئەمەریکییەوە وتی، خواستی ئەمەریکایە ئیسرائیل لەگەڵ دراوسێکانی بە ئارامیی بژی، بەڵام
ئەمە بۆ ئێستا ئاواتە و پەیوندییەکانی نێوان سوریا و ئیسرائیل چاوەڕوانی ئاشتیی و سەقامگیریی لێناکرێت...
283 جار خوێندراوەتەوە