ئامادەکاری گەڕانەوەی گەریلاکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت
بۆ تورکیا و لێبوردنیشیان بۆ دەرناکرێت.
هەواڵ:KNNC
ئاژانسی ڕۆیتەزر بڵاویکردەوە، کە پەرلەمانی تورکیا ئامادەکاریی
دەکات بۆ داڕشتنی پڕۆژەیاسەیکی تایبەت بە گەڕانەوەی گەریلاکانی هەرێمی کوردستان بۆ
تورکیا و چاوەڕوانیش دەکرێت لەم مانگەدا پێشکەشی پەرلەمان بکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسەکە، لە قۆناغی یەکەمدا هەزار
گەریلا دەگەڕێنەوە، کە بەشداری هیچ کار و چالاکییەکی چەکدارییان دژ بە تورکیا
نەکردوە.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشداوە، بەپێی ئەو پڕۆژەیاسایەی
پێسکەشدەکرێت، دڵنیایی لە پارێزراویی گیان و ژیانی گەریلاکان دەدرێت، بەڵام لێبوردنی
گشتییان بۆ دەرناکرێت.
لیژنەیەکی پەرلەمانی تایبەت بە پرۆسەی
چارەسەری، ئەرکی ئامادەکردنی نەخشەڕێگایەکی بۆ تێکەڵبوونەوەی کۆمەڵایەتی ئەندامانی
پەکەکە لە ئەستۆ گرتووە، یاسای گەڕانەوە بۆ ماڵەوەی پۆلێنکردوە بۆ چوار بەش، بەپێی، دۆخی ئەندامانی تێوەگلاو لە تاوان، ئەندامانی تێوەنەگلاو،
بەرپرسانی ڕێکخراوەکە و فەرماندەرەکان....
917 جار خوێندراوەتەوە