دووبارە نرخی زێڕ
بەرزوبوویەوە و ئێستا نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 سەروو 800 هەزار دینارە.
هەواڵ:KNNC
ناجێگریی نرخی زێڕ لە
بەرزییدا بەردەوامە و ئەمڕۆ جارێکی دیکە نزیکەی 10 دۆلار چووە سەر نرخەکەی.
دوێنێ نرخی هەر ئۆنسەیەکی
زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام ئەمڕۆ
نرخەکەی گەیشتوەتە سەروو چوار هەزار دۆلار و بەردەوامە لە ناجێگیریی.
بەرزوبوونەوەکەی نرخی
زێڕ گۆڕانکاریی بەسەر عەیارە جیاوازەکاندا هێناوە لە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەمڕۆ
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 کە زۆرترین خواستی لەسەرە بەرامبەرە بە 806 هەزار
دینار.
نرخی عەیارەکانی دیکەش بەمجۆرەن؛
18 بە 691 هەزار، 22 بە 845 هەزار 24یش بە 921 هەزار دینارە.
لە ماوەکانی ڕابردوودا
بەرزی نرخی زێڕ گەیشتە چوار هەزار و 378 دۆلار و مسقاڵێکیش گەیشتە سەروو یەک ملیۆن
دینار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا....
1704 جار خوێندراوەتەوە