ئەمەریکا جەخت لە پاڵپشتیی عێراقی دوور لە میلیشیا دەکاتەوە و نێردەکەی
ترەمپ دەڵێت: لەگەڵ عێراق وەستاوین بۆ هەنگاونانی بەرەو سەربەخۆیی.
هەواڵ:KNNC
مارک ساڤایا نێردەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا، لە واڵی خۆی لە تۆڕی
کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: ئەمەریکا لەگەڵ عێراقدا وەستاوە لە هەنگاونانی بەرەو
سەربەخۆیی تەواو و دوور لە دەستوەردانی دەرەکیی.
نێردەکەی ترەمپ وتویەتی، ئەمەریکا پاڵپشتی عێراقێکی دوور لە ملیلیشیا و هێزە
چەکدارە بیانییەکان دەکات و لەگەڵی دەبێت بۆ هەر هەنگاوێکی لەو شێوەیە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، داهاتووی عێراق بو بوونی خەڵکە بەتوانا و زیندووەکەیەوە گەشاوەیە و ئەوەش
بەباهەترین سەرچاوەیە بۆ هەر گەلێک کە خاوەنی بێت، لەم ساڵانەی دواییدا هەنگاوی باشی بەرەوە سەربەخۆیی
ناوە و ئێستاش خۆی بۆ ساتێکی گرنگ لە دیموکراسییەت ئامادەدەکات....
172 جار خوێندراوەتەوە