وەزارەتی دارایی لەبارەی
ڕاگرتنی دەرماڵەی مەترسی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردوە و داوای مامەڵەی بەرپرسیارانە دەکات.
هەواڵ: KNNC
وەزارەتی دارایی عێراق
ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی دەنگۆی ڕاگرتنی دەرماڵەی مەترسیی هێزەئەمنییەکان بڵاوکردەوە
و ڕەتیکردەوە کە دەرماڵەکە ڕاگیرابێت و ڕابگیرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەی
وەزارەتی دارایی عێراقدا هاتوە، کە وەزارەت ڕەتیدەکاتەوە هیچ بڕیارێک بۆ ڕاگرتنی
دەرماڵەی هێزەئەمنییەکان هەبێت کە نزیک بە 500 هەزار دینارە، پێدانی هەموو دەرماڵە
و شایستەی هێزەئەمنییەکان وەک خۆیان خەرجدەکرێن و گۆڕانکارییان تێدا ناکرێت.
وەزارەتەکە ئاماژەی
بەوەداوە، کە دەرماڵەکە بەپێی یاسا کارپێکراوەکان ڕیکخراوە و بەردەوامیش دەبێت،
پابەندیشن بە دابینکردنی شایستەی دارایی تەواوی فەرمانبەران بەبێ جیاوازیی.
ئەوەش دوای ئەوە هات کە وا
بڵاوبوویەوە لە مانگی داهاتووەوە دەرماڵەی هێزە ئەمنییەکان دەبڕدرێت، لە بەرامبەریشدا،
وەزارەت داوای لە میدیا و هەموو لایەک کردوە، بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و پشت بە
سەرچاوە فەرمییەکانی زانیاریی ببەستن....
1199 جار خوێندراوەتەوە