پلەکانی گەرما دادەبەزن و بەم نزیکانەش بارانی پێویست بۆ پەڵەدان لە هەرێمی کوردستان دەبارێت.
هەواڵ:KNNC
دەستەی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای
ئەم دوو ڕۆژەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی
گەرماش دادەبەزن.
دابەزینی پلەی گەرما دوو بۆ سێ پلەی سیلیزیی دەبێت لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی
کوردستان و بەپێی پێشبینییەکان بۆ بەرزترین پلەکانی گەرما، گەرمیان بە تۆمارکردنی
30 پلەی سیلیزیی بەرزترین پلەی دەبێت و حاجی ئۆمەرانیش بە 18 پلەی سلیزیی نزمترین
پلەی دەبێت، سلێمانی و دهۆک 28 پلە، هەولێر و هەڵەبجە و کەرکوکیش 29 پلەی سیلیزیی
دەبن.
لەبارەی بارانبارین و وادەی پەڵەدان، شاڵاو هیدایەت شارەزای بواری کەشناسیی
بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: لە هەفتەی دووهەم و نیوەی ئەم مانگەدا شەپۆلێکی
بارانبارینی سەرتاسەریی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، لە دوای ناوەڕاستی مانگیشەوە تا کۆتایی مانگ لە
بەشێکی زۆری ناوچەکانمان پەڵەدەدات و لە مانگی 12 و پێش کۆتایی پاییز لە تەواوی
هەرێمی کوردستان پەڵەدەدات....
3273 جار خوێندراوەتەوە