سەرۆکی جەهەپە دەڵێت
هەڵەبوون کە سزادانی دەمیرتاشیان پێخۆشبووە و داوای لێبوردن دەکات.
هەواڵ:KNNC
ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی
پارتی گەلی کۆماریی تورکیا-جەهەپە لە کۆبوونەوەیەکی پارتەکەیدا لەبارەی سەڵاحەدین
دەمیرتاش قسەیکرد و ڕایگەیاند: لە ئێستادا داواکارییەک بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش پێشکەشکراوە
و دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا-مەهەپەش ئازادکردنی ناوبراوی بە
خێر بۆ تورکیا ناوبردوە.
ئۆزگور ئۆزەل بە
پرسیارەوە وتی، ئەوانەی دوێنێ خۆشحاڵبوون و شانازییان بە زیندانییکردنی هەریەک لە
سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ و عوسمان کاڤالاوە دەکرد و پێیان وابوو
ئەوەی ڕوویدا باشترین شتبووە، پێیان وانییە ئێستا قەرزاری داوای لێبوردن کردنێکبن لەو
زیاندانییانە؟
ئۆزگور ئۆزەل: ڕاشکاوم و
ئێمە داوای لێبوردن دەکەین لە خۆشحاڵی ئەوکاتی هەر ئەندامێکمان.
سەرۆکی جەهەپە وتیشی،
ئەگەر ڕاشکاوانە بدوێت ئەوا دەبێت وەک سەرۆکی ئێستای جەهەپە بەرپرسیارییەتی
هەڵبگرێت و دان بەوەدا بنێت کە هەڵەبوون و داوای لێبوردن دەکەن، لەوەی کە هەر
ئەندامێکیان لەو 120 پەرلەمانتارەی ئەوکات خۆشحاڵبووبن و دەنگیان دژی ئەو بەڕیزانە
دابێت کە ئێستا لە زیندانن...
597 جار خوێندراوەتەوە