وەقفی سوننی عێراق داوای ئەنجامدانی نوێژەبارانە دەکات

KNN : Kurdish News Network
10:25 - 05/11/2025
عێراق
+
-

دواکەوتنی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەردەوامە و وەقفی سوننی عێراق داوای ئەنجامدانی نوێژەبارانە دەکات.


هەواڵ:KNNC


نزیکدەبینەوە لە تێپەڕبوونی دوو مانگی پاییز و دواکەوتنی بارانبارین بەردەوامە، لەوبارەیەوە دیوانی وەقفی سوننی عێراق لە پەیامیکیدا بۆ هاوڵاتییان داوای ئەنجامدانی نوێژەبارانەی کرد.

 

 

دیوانەکە ئاماژەی بەوەداوە، ڕۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو ڕۆژی ئەنجامدانی نوێژەبارانەیە و داوایکردوە هاووڵاتییان بەشداربن، چونکە لەگەڵ ئەوەی وەرزی پاییز لە کۆتایی نزیک دەبێتەوە وشکەساڵیی و بێبارانی تەواوی وڵاتی گرتوەتەوە،

 

 

ئەوەش لە کاتێکدایە تا ئێستا هیچ شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەریی لەمساڵدا هەرێمی کوردستان و عێراقی نەگرتوەتەوە و پێشبینییەکانیس دەری دەخەن تا هەفەتەیەکی دیکە بارانبارین ڕوو لە ناوچەکە ناکات...

202 جار خوێندراوەتەوە