سەرۆکوەزیرانی عێراق
دەڵێت: پابەندن بەوەی تەواوی هێزە چەکدارەکان بخەنە ژێر چەتری حکومەتەوە و پرسەکەش
پەیوەستە بە کشانەوەی ئەمەریکا لە عێراق.
هەواڵKNNC
محەممەد شیاع سودانی
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ئەوان وەک دەسەڵات پابەندن بەوەی کە تەواوی هێزە چەکدارەکان
بخەنە ژێرچەتری حکومەتەوە و بەڕیکخستن بکرێن، بەڵام پرسەکە بە تەواوەتی بەستراوەتەوە
بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان لە عێراق.
 
لەبارەی
چۆنییەتی کۆنترۆڵکردنیان وتی، دەکرێت بچنە چوارچێوەی هێزە فەرمییەکان یانیش چەک
دابنێن و خەباتی چەکداریی بگۆڕن بۆ خەباتی سیاسی.
 
 
ئاماژەی بەوەشدا، کە
هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوەن کە تا ئەیلولی 2026 و بە کەمتر لە ساڵێکی دیکە، تەواوی هێزەکانی ئەمەریکا و
هاوپەیمانان لە عێراق بکشێنەوە ئەو پڕۆسەیەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەستی پێکردوە
کۆتایی بێت، چونکە مەترسییەکانی داعش و تیرۆر تەواو لاواز بوون.
 
 
 
وتیشی هەڵوێستی عێراق
لە پرسی پاراستنی ئاساییشەکەیدا ڕوونە، دامەزراوەکانی دەوڵەت بڕیار لە ئاشتیی و
شەڕ دەدەن و هیچ هێز و وڵاتێک ناتوانێت عێراق بخزێنێتە ناو شەڕەوە...
                
 
              323 جار خوێندراوەتەوە