ئه‌مرۆ سێشه‌ممه كاروانێكی سه‌ربازیی سوپای ئه‌مریكا كه له17 بارهه‌ڵگر
پێكهاتبوو له‌رێگه‌ی ده‌روازه‌ی وه‌لیده‌وه به‌ره‌و بنكه‌ی قه‌سره‌ك له‌پارێزگای
حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان به‌رێكه‌وت.
هەواڵ؛ KNNC
وه‌ك میدیا عێراییه‌كان بڵاویانكردوه‌ته‌وه، بارهه‌ڵگره‌كان كه‌لوپه‌لی
لۆجیستی و سه‌ربازیی و نه‌وتیان پێبووه.
له‌چه‌ند رۆژی رابردوشدا به‌هه‌مان شێوه كاروانێكی تری هاوپه‌یمانیی نێو ده‌وڵه‌تی كه 30 بارهه‌ڵگری له‌خۆ گرتبوو له‌هه‌مان ده‌روازه‌وه
گه‌یه‌نرایه ناوچه‌كانی باكورو پارێزگای حه‌سه‌كه له‌رۆژئاوای كوردستان.
له‌ئێستادا نزیكه‌ی دو هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی له‌سوریادا جێگیر كراون و
زیاتریش له‌باكورو خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته بڵاو بوونه‌ته‌وه.
362 جار خوێندراوەتەوە