بەشەخۆراکی نزیکەی نیوملیۆن کەس ڕاگیراوە و وەزارەتی بازرگانییش
ڕایدەگەیەنێت: بەشێکیان بەتەواوەتی بێبەشدەبن و هەندێکیشیان دوای ماوەیەک دووبارە
وەریدەگرن.
هەواڵ:KNNC
محەممەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق
ڕایگەیاند: لە سەراسنەری وڵات بەشەخۆراکی نزیکی 500 هەزار کەس ڕاگیراوە بەهۆی
پڕۆسەی نوێکردنەی شێوازی وەرگرتنی خۆراک و سیستمی بە ئەلیکترۆنییکردن.
ئاماژەی بەوەشدا، هۆکاری بڕین یاخود ڕاگرتنی بەشەخۆراک
جیاوازە، بەشێکیان مەرجەکانی وەرگرتنی بەشەخۆراک نایانگرێتەوە بە هۆیەکانی بەرزی
موچە و بوونی کاری باش و داهاتی بەرز، یاخود گەشتیاربوون و ناسنامە نادیاریی، کە
ئەوانە بە هیچ جۆرێک جارێکی دیکە سودمەند نابن لە وەرگرتنی بەشەخۆراک.
وتەبێژەکەی وەزارەت ڕوونیکردوەتەوە، پڕۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی
فۆڕمی خۆراک، کە نوێکردنەوە و گواستنەوەن، لە هۆکارەکانی دیکەی بڕان و
ڕاگرتنی بەشەخۆراکن، ئەو هاووڵاتییانەشی بەشەخۆراکیان لەو چوارچێوەیەدا بڕاوە لەپاش پڕۆسەی
نوێکردنەوەکە، بەشەخۆراکیان بۆ دەگەڕێتەوە.
لە کۆتاییشدا وتویەتی، لە نزیکترین کاتدا وەزارەت
داواکاریی لابردنی ڕاگرتن بۆ ئەپڵیکەیشنی بەشەخۆراک زیاد دەکات و هاوڵاتییانی
شایستە دەتوانن، لەڕێگەی پێشکەشکردنی بەڵگەنامەکانیانەوە، دووبارە سودمەندبن لە
وەرگرتنی بەشەخۆراک...
696 جار خوێندراوەتەوە