موقتەدا سەدر: کارتی دەنگدان مەفرۆشن

KNN : Kurdish News Network
12:55 - 04/11/2025
عێراق
+
-

موقتەدا سەدر دەڵێت: دەنگدان لە ماڵی دنیا گەورەترە و داوا لە هاووڵاتییان دەکات کارتی دەنگدان نەفرۆشن.


هەواڵ:KNNC

 

 

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانیی شیعیی لە میانی هەڵمەتی بانگەشەدا ڕایگەیاند: هەڵبژاردن لە هەموو دەستکەوتێک و ماڵی دنیایی گەورەتر و گرنگترە و داوای لە هاوڵاتییان کرد مامەڵە بە دەنگەکانیانەوە نەکەن.

 

 

موقتەدا سەدر: کارتی دەنگدان مەفرۆشنو لە بەرامبەردا بایکۆتی پڕۆسەی هەڵبژاردن بکەن.

 

 

ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانیی شیعیی لەبارەی وەرگرتنی کارتی بایۆمەتری دەنگدان و پارە لە بەرامبەر دروستکردنی مزگەوت و ناوەندی ئایینی ئاماژەی بەوەدا، ئاسایی یە هاوڵاتییان پارەکانیان بدەنە هەر لایەنێک بۆ دروستکردنی ناوەندی ئایینی بەڵام با بە هیچ جۆرێک کارتی دەنگدان نەفرۆشن، چونکە بەهای دەنگەکانیان زیاترە لە هەر بڕە پارەیەک کە لە بەرامبەریدا وەریدەگرن و با بە تەواوەتی بایکۆتی پڕۆسەکە بکەن...

130 جار خوێندراوەتەوە