مانگی ڕابردوو زیاتر لە هەزار کەس ئازادکراون زۆرینەیان بە لێبوردنی گشتیی بووە و پشکی شێریش بەر بەغدادی پایتەخت دەکەوێت.
هەواڵ:KNNC
موڕاد ساعدی وتەبێژی
وەزارەتی دادی عێراق ڕایگەیاند: مانگی ڕابردوو هەزار و 56 کەس لە زیندانەکانییەکانی
عێراق ئازادکراون کە زۆرینەیان بە لێبوردنی گشتیی بووە و بەشێکیشیان بە بڕیاری
دیکە ئازادکراون.
ئاماژەی بەوەشدا، لەو
هەزار و 56 کەسە 666 کەسیان بەر لێبوردنی گشتیی کەوتون کە 25یان ژنن، و 390 کەسیش
بە بڕیاری دیکە ئازادکراون، کە بەشێکیان تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 25 ساڵاندایە.
ناوبراو ڕوونکردنەوەی
زیاتریدا و وتی، بەغداد لە پلەی یەکەمدا دێت و لە گرتوخانەی عەدالە 2 ی
پارێزگاکە بووە کە 193 کەس ئازادکراون، دوای ئەویش گرتوخانەی ناوەندیی بەسڕە دێت کە
179 کەسی لێ ئازادکراوە، لە گرتوخانەی تاجی 64 کەس و لە گرتوخانەی ناوەندیی ناسڕیەش
47 کەس ئازادکراون....
1533 جار خوێندراوەتەوە