سودانی: تا کۆتایی 2027 پێویستمان بە غازی ئێران نامێنێت

KNN : Kurdish News Network
11:00 - 04/11/2025
عێراق
+
-

سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت: دوای دوو ساڵی دیکە عێراق پێویستی بە غازی ئێران نامێنێت و دەگاتە ئاستی خۆبژێوی لە کەرتی وزەدا.

 

هەواڵ:KNNC

 

 

محەممەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ڕێککەوتنی نێوان عێراق و ئیکسۆن مۆبیل گرنگییەکی زۆری هەیە و کۆمپانیا ئەمەریکیی و ئەروپییەکانیس خواستی خۆیان دەربڕیوە بۆ بنیادنانی سەکۆیەکی جێگیری هەناردەکردن لە بەندەری فاو.

 

 

محەممەد شیاع سودانی ئاماژەی بەوەشدا ساڵانە عێراق بەبەهای چوار بۆ پێنج ملیار دۆلار غاز دەسوتینێت، بەهای غازی هاوەردەکراویش چوار ملیار دۆلارە، ئەوەش واتای بوونی کەموکورتییە و چارەسەری دەکەن.

لەبارەی هاوردەکردنی غاز لە ئێرانەوە وتی، کۆتایی ساڵی 2027 دواوادەی دیاریکراوە بۆ کۆتاییهێنان بە هاوردەکردنی غاز و هەر بابەتێکی کەرتی وزە لە ئێرانەوە و ئیتر عێراق دەگاتە ئاستی خۆبژێویی لە پرسی غازدا بۆ دابینکردنی کارەبای وڵات.

 

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق وتی کە هیچ نیگەران نییە لە داهات و دارایی وڵات، چونکە گومان لەوەدا نییە عێراق وڵاتێکی دەوڵەمەندە بە سەرچاوە جیاوازەکان، بەڵام دواکەوتنی چاکسازییەکان مایەی نیگەرانین...

86 جار خوێندراوەتەوە