ئهمرۆ دووشهممه کۆمپانیای ئێکسۆن
ڕایگەیاند ؛ کە دانوستان لەگەڵ حکومەتی عێراق دەکات سەبارەت بە چۆنیەتی دابەشکردنی
قازانجەکانی کێڵگەی نەوتی مەجنون.
هەواڵ؛ KNNC
دارێن وۆدز بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئێکسۆن بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند،
کۆمپانیاکەیان ڕێککەوتنێکی واژۆکردووە بۆ یارمەتیدانی عێراق بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی
نەوتی زەبەلاحی مەجنون و فراوانکردنی هەناردەکردنی نەوت، ئەمەش وهك ئاماژەیەك بۆ سهرلهنوێ
كاركردنی ئهو كۆمپانیایه لهعیراقدا.
بهوتهی وۆدز ، هێشتا ڕێگەیەکی دوور و درێژیان لهبهردهمه بۆ ئهوهی بتوانن دانوستان لەسەر مەرجەکانی کۆتایی ئەم پەرەسەندنە
بکەن، بەتایبەتی سەبارەت بە چۆنیەتی پارهدانی کۆمپانیای ئێکسۆن.
کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل رۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ڕێککەوتنێکی لەگەڵ عێراق
واژۆکرد بۆ یارمەتیدانی بهغدا له پەرەپێدانی کێڵگەی نەوتی زەبەلاحی مەجنون.
عێراق لە ئێستادا نزیکەی چوار ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا بەرهەم دەهێنێت
و ئامانجی ئەوەیە تا ساڵی 2029 ڕۆژانە زیاتر له شەش ملیۆن بەرمیل نهوت بهرههم
بهێنێت.
کێڵگەی نەوتی مەجنون کە دەکەوێتە دووری 60 کیلۆمەتر لە بەسرە ی باشووری عێراق
و یەکێکە لە گەورەترین کێڵگە نەوتییەکانی
جیهان، کە یەدەگەکەی بە نزیکەی 38 ملیار بەرمیل مەزەندە دەکرێت.
92 جار خوێندراوەتەوە