هەڵەبجە؛ دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
08:47 - 02/11/2025
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ لە سنوری هەڵەبجە دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێتەوە و قائیمقامییەتی شارەکەش ئاگەدارییەکی بۆ هاووڵاتییان بڵاوکردەوە.

هەواڵ:KNNC

 

 

پاش ڕاگرتنی دابەشکردنی نەوت بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی هەنارەوە، ئەمڕۆ جارێکی دیکە دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان لە سنوری شارەکە دەسپێدەکاتەوە.

 

لەبارەیەوە قائیمقامییەتی هەڵەبجە لە ڕاگەیەندراوێکیدا هاووڵاتییانی سنورەکەی ئاگەدار کردەوە لەوەی لەمڕۆوە دووبارە دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکات بەپێی ئەو پلانانەشی دانراوە، لەمڕۆدا لە 14 گەڕەک و جێگەی شارەکە، دانیشتوان 200 لیتر نەوت وەردەگرن لە بەرامبەر 204 هەزار دیناردا.

 

 

 

مەرجە هەر خێزانێک کارتی وەرگرتنی نەوتی هەبێت، بەپێچەوانەوە بێبەشدەبێت لە وەرگرتنی نەوت.

 

دابەشکردنی نەوت بە نرخی 104 هەزار دینار لە هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە لە شارەکانی عێراق بەرمیلێک نەوت بە کەمتر لە 40 هەزار دیناری عێراقیی دابەشدەکرێت....

577 جار خوێندراوەتەوە