سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە پێشڕەوییەکانی لە سوریادا

KNN : Kurdish News Network
10:20 - 01/11/2025
جیهان
+
-

پێشڕەوییەکانی ئیسرائیل لە باشوری سوریا بەردەوامە و چەند کەسێکی ناوچەکەشیان دەستگیرکردوە.



هەواڵ:KNNC



سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە پێشڕەوییەکانی لە قونەیتەرە لە باشوری سوریا و ئەمڕۆ بە چەکی قورسەوە چونەتە قوڵایی گوندی سەمدانییەی سنورەکە.




سەرچاوە ناوخۆییەکانی ناوچەکەش ئاماژە بەوەدەدەن، پێشڕەوییەکانی ئیسرائیل تەنها بەشێوەی زەوینیی نییە، بەڵکو فڕۆکەی تایبەت و سیخوڕیی لە ئاسمانەوە چاودێر و پاڵپشتیکار و بەشداری چالاکییەکانن.




هێزە پێشڕەویەکەرەکەی ئیسرائیل پێکدێت لە هەشت ئۆتۆمبێل و دوو تانک و بلدۆزەرێکی سەربازیی.



پێشڕەوییەکانی سوپای ئیسرائیل لە کاتێکدایە ئێستا سوپای ئیسرائیل بازگەیان لەنێو سەمدانییە داناوە و دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا دو کەسیان لە خەڵکی ناوچەکە دەستگیرکردوە، داواکردنی کارت و ناسنامە لە هاوڵاتییانی ناوچەکەش بە مەبەستی تێپەڕبوون و ڕێگەپێدانیان بەردەوامە...

173 جار خوێندراوەتەوە