هەواڵگریی ئۆکراین ڕایدەگەیەنێت: سێ بۆری نەوتیی مۆسکۆیان تەقاندوەتەوە، بۆردومانی
بۆرییە نەوتییەکانیش بە فشاری سەربازیی و ئابوریی ناودەبات.
هەواڵ:KNNC
بەرپرسی هەواڵگریی سەربازیی ئۆکراین ڕایگەیاند: بە ئامانجگرتنی کەرتی وزەی
ڕوسیا بەردەوامە و لە نوێترین پێشهاتیشدا، سێ بۆری نەوتیی وڵاتەکەیان
تەقاندوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، بۆرییە نەوتییەکان لە ناوچەی مۆسکۆ تەقێندراونەتەوە و بەردەوامیش
دەبن لە چالاکیی هاوشێوە.
بەرپرسی هەواڵگریی ئۆکراین ڕوونیشیکردەوە کە لێدان لە وزەی ڕوسیا هەڕەمەکیی
نییە، بەڵکو بە ئامانجگرتن و بۆردومانکردنی بۆرییە نەوتییەکان، بەشێکە لە فشارە
سەربازیی و ئابورییەکان بۆسەر مۆسکۆ.
لەلایەکی دیکەوە سوپای ئۆکراین ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو ڕوسیا
هێرشێکی فروانیی کردوە و لە کۆی 223 فڕۆکی بێفڕۆکەوانی ڕوسیا، توانیویانە 206 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئاسمانی چەند ناوچەیەکی خاکی وڵاتەکە بخەنە خوارەوە...
141 جار خوێندراوەتەوە